دەڤەری بارزان … چین و توێژەکانی هەولێر سەردانی مەزاری نەمران دەکەن
دەڤەری بارزان …
چین و توێژەکانی هەولێر سەردانی مەزاری نەمران دەکەن
وەکو وەفاداری و ڕێزگرتن بۆ قوربانیدان و خەباتی سیاسی رابەری نەتەوەیی کورد بارزانی نەمر، ئەمرۆ شەممە 12.4.2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری بڵند ئیسماعیل بەرپرسی لقی دووی ( پ د ك) و دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندورستی و سەرجەم چین و توێژەکانی کومەڵگا لە لاوان و قوتابیان و ئافرەتان و کادیرانی لێژنە ناوچەکان، سەردانی مەزاری نەمرانی لە گوندی بارزان کردو لەلایەن خەڵات بارزانی نوێنەری سەرۆک بارزانی پێشوازی گەرمیان لێکرا…
پارێزگاری هەولێر، بەناوی جەماوەری ئامادەبووی سەر مەزاری نەمران دروودی بۆ رۆحی بەرزە فری بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە زیندوو، تێکرای شەهیدانی رێی ئازادی کوردستان ناردو سۆز و پەیمانی بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر دووپاتکردەوە، دواتر تاجە گوڵینەیان لەسەر مەزاری نەمران دانا و بەخێر هاتنی چین و توێژەکانیان کرد…