پارێزگارى هەولیر: چارەسەری گرفتەکانی ئاوو کارەبای هاوڵاتیان ئەولەوییەتی کارەکانمانە
ئەمڕۆ یەکشهممە 28-8-2022 بەسەرپەرشتی بەرێز ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر و ئامادەبوونی هێمن قادر و مەسعود کارەش جێگرانی پارێزگار، درێژە بە زنجیرەی کۆبوونەوەکانی بەدواداچوون بە چارەسەری و بنبڕکردنی گرفتەکانی کەم ئاوی درا.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پەلەکردن لەسەر لێدانی بیرەکانی ئاو کرایەوە و بە گرنگ زانرا کەوا لیژنەیەکی پسپۆڕ بە شيوەی زانستی بەدوا داچوون بکات بۆ سروشتی ئەو بیرانە و قەبارەو عەمەلی بوونیان. وێرای تیشك خستنە سەر ئالیەتی جێبەجێکردنی هەندێك پرۆژە و تەندەری خێرا لەشاری هەولێر….
پرسی ژمارەی بیرە لێدراوەکان لە ناوەو دەورووبەری هەولێر و پێویستی گەرەکەکان بە تایبەت گەرەکە میللیەکان بە ئاوی خاوێن دووپاتکرایەوە
پارێزگارى هەولێر جارێکی تر تاکیدی کردەوە کە بابەتی ئاو و کارەبا تا کۆتایی ئەم وەرزە کێشەی راستەقینەی هاوڵاتیانی هەولێرە بۆیە پێویستە چارەسەرى ڕیشەیی بۆ گرفتەکان بدۆزرێتەوە .
شایەنی باسه له كۆبوونهوهكهدا هەریەک لە قائیمقامی ناوەندو بهڕێوهبهری گشتی ئاو و ئاوهڕۆكانی ههرێم و بەرێوەبەرى گشتى شارەوانیەکان و سەرۆکی شارەوانی هەولێرو بەرێوەبەری گشتی کشتوکالی هەولێرو بەڕێوەبەرى ئاوى ژێرزەوى و بەرێوەبەری قەیرانەکان لە پاێزگای هەولێرو بهرپرسی مولیده ئههلییهكان ئامادەی بوون.