ئهمشهو بهفروباران دهستپێدهكات
کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی شەممە بەفر و باران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت، بارینەکە لە شەوی شەممەوە زیاتر دەبێت.
رۆژی هەینی 27-1-2023، دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان پێشبینیییەکانی کەشوهەوای رۆژانی هەینی و شەممەی بڵاوکردەوە.
بە گوێرهی پێشبینییەکان ئەمڕۆ هەینی ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان، پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە کەم دەبێتەوە، هەروەها خێرایى با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاژێرێکدا.
هەرچی پەیوەستە بە کەشوهەوای رۆژی شەممە 28-1-2023، کەشناسی دەڵێت، ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەگەڵ بارینی نمەبارانی کەم و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان، سەرەتا لە ناوچەکانی رۆژئاوا دەستپێدەکات، پاشان زۆرینەی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لە کاتەکانی شەودا بارینەکە زیاتر دەبێت.