پارێزگارى هەولێر، پیشانگایەکى شێوەکارى کردەوە
پارێزگارى هەولێر، پیشانگایەکى شێوەکارى کردەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 2024.12.16، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم، لە هۆڵی گەلەری میدیا لە ژێرناونیشانى " هەڵبژاردەیەک لە ئەزموونى هەشتاکانم " پیشانگاى تایبەتى هونەرمەندى شێوەکار "نامق عەلى قادر" کرایەوە.
پارێزگارى هەولێر دواى بە سەرکردنەوەى تابلۆکان، دەستخۆشى لە هونەرمەند کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست.