هەولێر .. نمایشی سەمای کلتووری لەلایەن کونسڵخانەی هیندستان
هەولێر ..
نمایشی سەمای کلتووری لەلایەن کونسڵخانەی هیندستان
ئەمشەو سێشەممە 17.12.2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرس و دبلۆماتکاری وڵاتان و هونەرمەندو رۆشنبیران، بە بۆنەی ساڵیادی راجی کاپوور، ئامادەیی ئەنجامدانی نمایشی سەمای کلتووری فرە ڕەهەندو تابلۆی هونەری و پەخشکردنی فیلمێک بوو، کە لەلایەن کونسڵخانەی هیندستان رێکخرابوو …
تێدا چەندین تابلۆی هونەری و سەما کردن پێشکەش کرا کە گوزارشتیان لە فرە کلتووری و داب و نەریتی ئەو گەلە دەکرد.
شایەنی باسە بریارە هەمان ئەو تابلۆ هونەریانە لە شارەکانی دهۆک و سلیمانی و ئاگرێ پێشکەش بکرێ…