هەولێر.. کۆبونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسی میحوەر و تیمەکانی هەڵبژاردن لە سنووری لقی2

هەولێر..  کۆبونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسی میحوەر و تیمەکانی هەڵبژاردن لە سنووری لقی2

هەولێر..
کۆبونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسی میحوەر و تیمەکانی هەڵبژاردن لە سنووری لقی2

ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.12.18، بەسەرپەرشتی د.پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسی میحوەر و تیمەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە سنووری لقی2ی پارتی ئەنجامدرا.

لە کۆبونەوەکەدا، کە هەریەک لە ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی2 و چیا هەرکی، جێگری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی حزبی و حکومی ئامادەی بوون، وێڕایی سوپاس و دەستخۆشی بۆ یەکە بەیەکەی ئامادەبووان کە زۆر بە باشی و خەمخۆرانە توانیویانە ئەرکی خۆیان بۆ خزمەتکردنی خەڵک و سەرکەوتنەی پارتی لە هەڵبژادن جێبەجێ بکەن، جەخت لە بەرنامە و کار و پڕۆژەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرایەوە، لە خزمەتکردنی هاوڵاتییان لە هەموو سێکتەرە جیاجیاکاندا.

دواتر باس لە کاریگەری و لێکەوت و رەهەندەکانی، دواین بارودۆخ و پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە کرا.