هەولێر .. لە ڕێگەی مووسڵ تا ڕێگەی شەقڵاوەى شەقامی 120 مەتریی نۆژەن دەكرێتەوە

هەولێر .. لە ڕێگەی مووسڵ تا ڕێگەی شەقڵاوەى شەقامی 120 مەتریی نۆژەن دەكرێتەوە

هەولێر ..
لە ڕێگەی مووسڵ تا ڕێگەی شەقڵاوەى شەقامی 120 مەتریی نۆژەن دەكرێتەوە

شەقامی 120مەتریی هەولێر كە یەكێكە لە شەقامە ستراتیژییەكان و زۆرترین هاتوچۆ و جووڵەی لەسەرە، لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە نۆژەن دەكرێتەوە.

لەم قۆناغەی پرۆژەكەدا كاری ڕێكخستن و چاككردنەوەی شەقامی 120مەتریی هەولێر لە ڕێگەی مووسڵ تا ڕێگەی شەقڵاوە دەكرێت و گوژمەکەی لەسەر ڕێژەی 15%ی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر دابین دەكرێت.

جگە لەو پرۆژەیە، ئێستا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێردا ژمارەیەك پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە قۆناغی جێبەجێكردندان و پرۆسەی گەیاندنی خزمەتگوزاریی جۆراوجۆر بۆ ئەو شوێنانەی پێویستیان پێیەتی، لەلایەن شارەوانییەوە بەردەوامە.