هەولێر … ناساندن و شیکردنەوەی پرۆژەی سیستەمی زیرەکی گاز
هەولێر …
ناساندن و شیکردنەوەی پرۆژەی سیستەمی زیرەکی گاز
ئەمشەو پێنجشهممه رێكهوتی 19.12.2024 به ئامادهبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێرو دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و گوهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆو دکتۆر عەلی رەشید سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا و ژمارهیهكی بهرچاو له پیاوانی کارو خودان شارەزایانی ئابوری، کۆمپانیای ( رێ هێز) ناساندن و شیکردنەوەی پرۆژەی (Smart LPG Sestem) خستە روو، ئەوە دووپاتکرایەوە، کە بۆ خزمەتکردنی گشتی هاوڵاتیان، پێویستە هەموو سیستەمی بەکارهێنراو بەپێی ستانداردو رێکارە زانستییەکان بێت، بۆ ئەوەش سیستەمێکی زیرەکی تەکنۆلۆژی خرایە روو، کە پاڵپشت بوو بەپلانی ڕێکاری نوێ خۆپاراستن و سانایی بەکارهێنان و کوالێتی بەرز.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر لە وتەیەکدا دوو پاتیکردەوە، کە بە ئامانجی باشتر بەکارهێنانی سیستەمی زیرەکی گازی و رەواندنەوەی دڵەڕاوکێ لای هاووڵاتیان و دهرخستنی ههموو ئهو توێژینهوانهی لهسهر گرنگی ئهو بابهته كراون، ئێمە وەک لایەنی حکومەت پاڵپشتی لە هەر پرۆژەو سیستەمێکی نوێ دەکەین کە خزمەت بە چین و توێژەکان بگەێنێ و هاوکۆفمان بکات لەگەڵ جیهانی پێشکەوتوویی جیهانی تەکنۆلۆژیا.