هەولێر …. فیستیڤاڵی پەلەوەری جوانی

هەولێر …. فیستیڤاڵی پەلەوەری جوانی

هەولێر ….
فیستیڤاڵی پەلەوەری جوانی

ئەمڕۆ هەینی 20.12.2024 به ئامادەبوونی هێمن سەید موراد بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر ، و ژمارەیەکی بەرچاو لە هەوادارانی بەخێوکردنی پەلەوەری جۆراو جۆر، فیستیڤاڵی پەلەوەری جوانی لە پارێزگای هەولێر بەرێوەچوو…
ئامانج لەو فیستیڤاڵە زیاتر نمایش کردن و ناساندنی ئەو پەلەوەرە جیاوازانەیە کەوا تایبەتمەندو دەگمەنن لە هەرێمی کوردستان و جیهاندا، لە هەمانکاتیشدا پەرە بدرێت بەم جۆرە پەلەوەرانە و لە رێگەی زانستییەوە ژمارەیان زیاد بکرێ …
شایەنی باسە بەهۆی جوانی و نایابی شێوەکانیان، رۆژ بەرۆژ خواست لەسەر بەخێوكردن و پەروەردەكردنی ئاژەڵ و باڵندەی جوانی لە كوردستان رێژەی لە زیادبوون دایە .