بە گوژمەى زیاتر لە ( 560 ملیار دینار )، پڕۆژهی دووسایدی (ههولێر - كۆیه) كهوته واری جێبهجێكردن
بە گوژمەى زیاتر لە ( 560 ملیار دینار )، پڕۆژهی دووسایدی (ههولێر - كۆیه) كهوته واری جێبهجێكردن
لە چوارچێوەى گرنگیدانى كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە رێگهوبان، كە توانراوە پێشكەوتنێكی زۆر لە ڕێگاكان بکرێت، بە گوژمەى ( 560 ملیار و 443 ملیۆن و 225 هەزار دینار)، پڕۆژهی دووسایدی ڕێگهی نێوان هەولێر - كۆیە كهوته واری جێبهجێكردنهوه، كه پڕۆژەیەکى ستراتیژى گرنگى سنوورى شارى هەولێرە و درێژیەكەی نزیكهی (40) كیلۆمەترە و بریتییه لە فراوانكردن و تەواوكردنی قۆناغی یەكەم و دووەمی رێگاکە.