پارێزگاری ھەولێر، پێشوازی لە بريكاری وەزارەتی كار و کاروباری کۆمەڵایەتی کرد

پارێزگاری ھەولێر، پێشوازی لە بريكاری وەزارەتی كار و کاروباری کۆمەڵایەتی کرد

پارێزگاری ھەولێر، پێشوازی لە بريكاری وەزارەتی كار و کاروباری کۆمەڵایەتی کرد

ئەمڕۆ سێشەممە 2024.12.24، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە زەکیە سەید ساڵح، بريكاری وەزارەتی كار و کاروباری کۆمەڵایەتی و مەریوان بگۆک، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی کرد.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لە بارەى هاوکارى و هەماهەنگى نێوان هەردولا و ژمارەیەك پرسی دیکەی بایەخدار کرا و جەخت لەسەر گرنگی و بەردەوامیدان بە خزمەتکردن لە بواری تۆری پاراستنی کۆمەڵایەتی و هاوکاری چینی هەژار و کەمدەرامەت و منداڵان، لاوان، ژنان، بەساڵاچووان و کەمئەندامان کرایەوە.