هه‌ولێر ... به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بنكه‌ی ته‌ندورستی خێرخوازی له گوندی تۆبزاوه‌ی ئه‌حمه‌د
هه‌ولێر ...
به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بنكه‌ی ته‌ندورستی خێرخوازی له گوندی تۆبزاوه‌ی ئه‌حمه‌د
ئەمڕۆ سێشەممە 24/12/2024 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر به‌یاوه‌ری مه‌سعود كاره‌ش جێگری پارێزگاری هه‌ولێرو سەرۆكی شارەوانی هەولێرو بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، دورستكردنی بنكه‌ی ته‌ندورستی خێرخوازیان له گوندی تۆبزاوه‌ی ئه‌حمه‌د به‌سه‌ر كرده‌وه، بنكه ته‌ندورستییه‌كه له جۆری بی یه و له‌سه‌ر ئه‌ركی خێرخواز حاجی عه‌بدوڵلا حاجی ئه‌حمه‌د دروست ده‌كرێ .
بنكه ته‌ندورستیه‌كه 16 ژوور له خۆی ده‌گرێ، كه پێكهاتووه له ژووری پزیشك و په‌رستیاران و ژووری ده‌رمانخانه و سڕكردن و برین پێچ و تاقیگه‌و ژووره‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به نه‌خۆشه‌كان.
شایه‌نی ئاماژه‌دانه ئێستا بنكه ته‌ندورستیه‌كه له %60 ته‌واو بووه و له‌م نزیكانه‌شدا له رێوره‌سمێكدا به فه‌رمی پێشوازی له نه‌خۆش ده‌كات .