پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بە بۆنەی جەژنی لە دایكبوونی حەزرەتی (مەسیح)
پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بە بۆنەی جەژنی لە دایكبوونی حەزرەتی (مەسیح)
بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
به بۆنهى جهژنى له دایكبوونى حهزرهتى مهسیح (سڵاوى خوداى لهسهر بێت)، پیرۆزبایى لە خوشك و برایانى مهسیحى لە کوردستان بە گشتیی و لە ههولێری پایتەخت بەتایبەتی دهكهين.
جارێکى تر تەئکید دەکەینەوە بەگرنگییەوە دەڕوانینە پێگەى مێژوویى برا کریستیانەکان وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەنی کۆمەڵگەی کوردستانى و، دڵنیاشیان دەکەینەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و لێبوردەیی و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان، هەولێرى پایتەختیش وەک هەمیشە بە نموونەی بەرز و دیاری لانکەی ئەو پێکەوە ژیانە ئاینى و نەتەوەیی و يهكترقبووڵكردن و لێبوردهيى و تهبايیەى هەیە لە نێوان سەرجەم پێکهاتەکان دەمێنێتەوە.
دووبارە ئەم جهژنە پیرۆزبێت و، ئومێد دەکەین ببێتە مایەی خێر و خۆشی و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی و باشتربوونی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان.
خودا خاک و خەڵکى کوردستان بپارێزێت
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر