عەنکاوا... ڕێورەسمى جەژنی لە دایک بوونی حەزەتی مەسیح
عەنکاوا...
ڕێورەسمى جەژنی لە دایک بوونی حەزەتی مەسیح
ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.12.25، هەریەک لە پشتیوان سادق، وەزیرى ئەوقاف، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە یاوەری نوێنەرانی سەرجەم پێکهاتە ئاینیەکان و چەند بەڕێوەبەرێکی گشتیی لە وەزارەتی ئەوقاف، بە بۆنەی جەژنی لە دایک بوونی حەزەتی مەسیح ( دروودى خوای لەسەر بێت) لە سەنتەری قەزایی عەنکاوە، بەشداربوون لە مەراسیمی جەژنە پیرۆزە.
بەم بۆنەیەشەوە، سڵاو و ڕێز و پیرۆزبایی ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستانیان بە برا مەسیحیەکان گەیاند و هیوایان خواست ئەم جەژنە بێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو لایک و سەقامگیری زیاتر لە کوردستان.
هەروەها جەختیان لە گرنگی و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و یەکتر قبوڵکردن و لێبودەیی و میانەڕەویی و تەبایی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی کوردستان کردەوە.