پارێزگاری هەولێر بە نوێنەراتی سەرۆکی حکومەت، بەشداری لە پرسەی سەرۆکوەزیرانی پێشووی هیندستان کرد

پارێزگاری هەولێر بە نوێنەراتی سەرۆکی حکومەت، بەشداری لە پرسەی سەرۆکوەزیرانی پێشووی هیندستان کرد

پارێزگاری هەولێر بە نوێنەراتی سەرۆکی حکومەت، بەشداری لە پرسەی سەرۆکوەزیرانی پێشووی هیندستان کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 2024.12.30، ئومێد خۆشناو، پاریزگاری هەولێر، بە نوێنەرایەتی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستى گەیاندنى هاوخەمى و سەرەخۆشى، سەردانی کونسڵخانەی هیندستانی لە هەولێر کرد و بەشداربوو لە پرسەى ( مانهومان سینگ، سەروک وەزیرانی پێشوی هیندستان).

پارێزگاری هەولێر، وێڕای گەیاندنی پرسە و سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کونسڵى گشتیی وڵاتی هیندستان لە هەولێر و تەواوی حکومەت و گەلی هیندستان، لە په‌ڕاووی سه‌ره‌خۆشی و بیره‌وه‌ری، پەیامى یادکردنەوە و سەرەخۆشى بۆ گەلى هیندستان واژووکرد.

لەلایەن خۆیەوە، کونسڵى گشتیی هیندستان لە هەولێر بەناوی خۆی و دبلۆماتکارانی کونسڵخانە، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولیرى کرد بۆ بەشدارییان لە پرسەی سەرۆکوەزیرانی پێشووی وڵاتەکەیان.