هەولێر … بۆ سەری ساڵ گەورەترین ئاهەنگ
هەولێر …
بۆ سەری ساڵ گەورەترین ئاهەنگی جەماوەری ساز کرا
ئەمشەو 31.12.2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە یاوەری دلێر محمد بەرێوبەری گشتی گەشت و گوزاری هەولێرو عەمید شوان عارەب بەرێوبەری پۆلیسی هەولێرو عەمید خسرۆ بەرێوبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگاو عەقید نالی بەرێوبەری بەرگری شارستانی هەولێرو کاک ئارام بەرێوبەری شارەوانی یەک ، لە دواین شەوی سەری ساڵدا لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا، کە لەسەر قەڵات بەرێوەچوو، بە بۆنەی سەری ساڵی زاینی پیرۆزبایی لە گەلانی جیهان بەگشتی و هاونیشتیمانیانی کورد بەتایبەتی و خەڵکی هەولێر بە تایبەتیتر کرد و ئومێدی ساڵێکی ئارام و سەقامگیری دوور لە کێشەو گرفتیانی بۆ خوازست …
پارێزگاری هەولێر، رایگەیاند ئامادەكارییەكان بۆ پێشوازی لەسەری ساڵی نوێ كراوە و بۆ ئەو مەبەستەش پلانێكی تۆكمە دانراوە،….
پارێزگارى هەولێر، جەختی کردەوە کە پۆلیس و ئاسایش و دەزگا ئەمنیەکابی هەولێر بەگشتی و هاتوچۆو تەندورستی و تیمەکانی شارەوانی و ژینگە هەمووان لە ئاستی خۆیانەوە پلان و بەرنامە و ڕێکاری تایبەت بە خۆیان هەیە لە ئامادەباشى تەواودان بۆ رایی کردنی کاروبارەکانیان …
باسی لەوەش کرد کە بەرنامە و پلان بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران کە ساڵانە بەم بۆنەیەوە لە ناوەڕاست و خوارووى عێراق و وڵاتانى تر ڕوو لە پایتەختى هەرێمى کوردستان کراوە و رێو شوێنی پێویستی بۆ ئامادەکراوە…
پارێزگاری هەولێر ، وێرای هیوای خۆشبەختی بۆ هاوڵاتیان لە ساڵی نوێدا، دووپاتی کردەوە کە خواستی گشتی جەماوەر پەلەکردنە لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ هەرێمی کوردستان، کە هۆکارە بۆ تەناهی و سەقامگیری و یارامی…
لە ئێستادا لە زۆر شوێنی هەولێر ئامادەکاری کراوە بۆ شەوی سەری ساڵ و هەر بۆ ئەم مەبەستە شەقام و بازار و قەڵا ڕازێندراونەوە…