پارێزگاری هەولێر، سەردانی بریندارانی ڕووداوەکەی ئەمڕۆی فەرماندەیی زێرەڤانی کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی بریندارانی ڕووداوەکەی ئەمڕۆی فەرماندەیی زێرەڤانی کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی بریندارانی ڕووداوەکەی ئەمڕۆی فەرماندەیی زێرەڤانی کرد

داوای ئەوەی دوای نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 2025.1.6، لە کاتی مەشق و ڕاهێنانی یەکەی ئەندازەیی هەڵگرتنەوەی مین و تەقەمەنی فەرماندەیی زێرەڤانی لە هەولێر، "بۆمبێکی بچووک" تەقەییەوە و بەهۆیەوە ئەفسەرێک و سێ پێشمەرگە بریندار بوون، ئومێد خوشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر لە نەخۆشخانەی ئیمرجنسی، سەردانی بریندارانی ڕووداوەکەی کرد و لە نزیکەوە لە دۆخی تەندروستیانی پرسی و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواستن.

وەکو پارێزگای هەولێریش ئامادەیی هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەکی بۆ چارەسەرکردنیان نیشاندا و داواشی لە پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکە کرد چی پێویستە بۆ چارەسەرکردنیان ئەنجامبدرێت.

جێگەی باسە، برینی بریندارەکان سووکە و مەترسی لەسەر ژیانیان نییە و رەنگە سبەی بتوانن بگەڕێنەوە ماڵی خۆیان و تەندروستیان باشە.