هەولێر … دابەشکردنی بروانامەی ڕاهێنانی لەشجوانی
هەولێر …
دابەشکردنی بروانامەی ڕاهێنانی لەشجوانی
ئەمرۆ هەینی 10.1.2025 بە ئامادەبوو نی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، ئەحمەد کانی ئەندامی سەرکردایەتی ( پ د ك ) و ژمارەیەکی بەرچاو لە وەرزشوانان، مەراسیمێک بۆ دابەشکردنی بڕوانامەی ڕاهێنانی لەشجوانی لە جۆری B بەرێوەچوو.
ئەم مەراسیمە لەلایەن یەکێتی لەشجوانی و لێهاتوویی جەستەیی لقی هەولێر سەرپەرشتی کرا….
دوای بەخشینی بروانامەکان لە لایەن پارێزگاری هەولێرەوە،ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، پیرۆبایی ئاراستە کردن و جەختی کردەوە کە وەرزش بەگشتی و لەشجوانی بەتایبەتی لە هەولێر، پێشکەوتنی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێ و بۆتە بەشێک لە ئارەزووە سەرەکییەکانی لاوان …