لە هەولێر نوێژەبارانە ئەنجامدرا

لە هەولێر نوێژەبارانە ئەنجامدرا

لە هەولێر نوێژەبارانە ئەنجامدرا

ئەمڕۆ شەممە 2025.1.11، لە هەولێر بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە پیاوانی ئاینی و هاوڵاتییان، بە سەرپەرشتی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان نوێژەبارانە ئەنجامدرا و نوێژخوێنان لە دواى نوێژەکە نزاو پاڕانەوەی بارانبارینیان لە خودا کرد.

جێگەی باسە، ئەمساڵ لە بەشێکى زۆرى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان تاوەکو ئێستا بڕى پێویستى باران بۆ چاندنى دانەوێڵە نەباریوە کە پشت بە ئاوى باران دەبەستێت، بە تایبەت لە ناوچە دەشتاییەکانى هەولێر.