((سوپاسنامە))
((سوپاسنامە))
بە ناوی بنەماڵەى خوالێخۆشبوو "فارس قادر فەقێ عەبدوڵڵا، ناسراو بە مامۆستا فارس" سوپاس و پێزانینمان بۆ هەموو ئه‌و به‌رێزانه هه‌یه، كه لە ڕۆژی نه‌خۆشكه‌وتن و گه‌رانه‌وه‌و به خاکسپاردنی کۆچکردوو دانانی پرسه‌كه‌یدا بەشداربوون له‌گه‌ڵمان، ئەو بەڕێزانەش، کە سەردانیان کردین و بە تەلەفۆن و نامەکانیان هاوخەمی خۆیان بۆ كۆچی مامۆستا فارس قادر فەقێ عەبدوڵڵا ده‌ربری، به‌تایبه‌ت جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، كه له ڕێگه‌ی نوێنه‌ری تایبه‌تی خۆیانه‌وه به‌شداری پرسه‌ی خواڵێخۆش بوو بوون .
هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان و ده‌ڕبرینی په‌رۆشی و هاوخه‌می خۆی بۆ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو مامۆستا فارس قادر فه‌قێ عه‌بدوڵڵا ...
به‌رێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها به‌رێزان به‌رپرس و ده‌سته‌یی كارگێرانی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ( پ .د. ك ) و به‌رێز پارێزگاری هه‌ولێرو نوسینگه‌ی سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان و نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان و به‌رپرسی لقه‌كانی ( پ .د. ك ) و وه‌زیرو بریكارو به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و به‌رێزان كارگێر‌و ئه‌ندامانی لق و ناوچه و رێكخراو، لایه‌نه سیاسییه‌كانی حیزبه كوردستانییه‌كان و كه‌سایه‌تی و پیاوانی ئاینی و مامۆستایانی زانكۆ‌و هونه‌رمه‌ندان و نوسه‌رو رۆَژنامه‌نوسان و ئافره‌تان و كۆمه‌له‌كان و پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و پۆلیس و فه‌رمانگه و دام‌و ده‌زگا حكومییه‌كان و فه‌رمانبه‌رانی پارێزگای هه‌ولێرو هەموو خزم و کەسوکارو ئەو خۆشەویستانه ده‌كه‌ین، كه له نه‌خۆشكه‌وتن و مه‌راسیمی هێنانه‌وه و به خاكسپاردن و پرسه‌ی ماته‌مینی له گه‌لمان به‌شدار بوون.
له‌م رووه‌وه سوپاس و پێزانينى خۆمان و خانه‌واده‌كه‌مان ئاراسته‌ی یه‌كه یه‌كه‌تان ده‌كه‌ین، خودا پاداشتتان بداته‌وه‌و گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌باني خۆى به به‌هه‌شت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌موو لایه‌كمان ببه‌خشێت.
انا الله و انا الیه را‌جعون
هێمن قادر
له جیاتی بنەماڵەى خوالێخۆشبوو "فارس قادر فەقێ عەبدوڵڵا، ناسراو بە مامۆستا فارس