هەولێر ... پیشانگەیەکى شێوەکارى هاوبەشى مامۆستایانى هونەرمەند کرایەوە

هەولێر ... پیشانگەیەکى شێوەکارى هاوبەشى مامۆستایانى هونەرمەند کرایەوە

هەولێر ...
پیشانگەیەکى شێوەکارى هاوبەشى مامۆستایانى هونەرمەند کرایەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2025.1.14، بە چاودێرى د.ئالان حەمەسەعید، وەزیرى پەروەردە و بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە هۆڵى گەلەرى میدیا، لە ژێرناونیشانى ( هەولێر لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا ) پیشانگەیەکى شێوەکارى هاوبەشى مامۆستایانى هونەرمەند کرایەوە.

لە کردنەوەى پیشانگەکەدا، کە هەریەک لە ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی هەرێم و بەڕێوەبەرى گشتیى دیوانى وەزارەتى پەروەردە و بەڕێوەبەرانى گشتیى پەروەردە و ڕۆشنبیرى و هونەر و بەڕێوەبەرى پەروەردەى ناوەندى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە سەرپەرشتیارانى پەروەردەیى و مامۆستایان و هونەرمەند و هونەر دۆستان ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر دواى بەسەرکردنەوەى تابڵۆکان، دەستخۆشى لە مامۆستایانى هونەرمەندى بەشداربووى پیشانگەکە کرد و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواستن.