پارێزگاری هەولێر، سەردانی کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی کرد
پارێزگاری هەولێر، سەردانی کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی کرد
ئەمرۆ شەممە 2025.1.18، بە بۆنەی 26 ساڵەی دامەزراندنیان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانی کەناڵی کوردستان تیڤی کرد و لەلایەن بهرێوهبهر و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی کەناڵەکە و کارمەندانیەوە پێشوازیی لێکرا.
پارێزگاری هەولێر، وێڕای گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی لە کارەکان بۆخواستن، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کوردستان تیڤی بەوپەڕی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی و پرنسیپی کاری رۆژنامەوانی کاری کردووە و وەكو یەكەمین كەناڵی ئاسمانی كوردی وەرچەرخانێكی گەورەی لە پێشخستنی میدیای كوردیدا دروستکرد و توانیوی ببێتە دەنگ و ڕەنگی كوردستانیان لە سەرتاسەری جیهان و خزمەتێکی زۆری پرسی نەتەوایی و نیشتیمانیەكانی کردووە و ڕۆڵی دیار و بەرچاووی هەبووە لە مێژووی ڕاگەیاندنی کوردیدا.