پارێزگارى هەولێر، پێشوازی لە میر حازم میر تەحسین بەگ کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازی لە میر حازم میر تەحسین بەگ کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازی لە میر حازم میر تەحسین بەگ کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.1.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازی له‌ میر حازم میر تەحسین به‌گ، میرى ئێزدیان كرد.

له‌ دیدارێكدا پارێزگارى هەولێر، وێڕاى بەخێرھاتن، باسى لە مێژووى پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ى نێوان سه‌رجه‌م ئایین و ئاینزاكانى هه‌رێمى كوردستان كرد، كه‌ جێگاى شانازییه‌ و جه‌ختى له‌ ره‌سه‌نایه‌تى كوردانى ئێزدى كردەوە.

دواتر گفتوگۆ لە بارەی برایەتی و ئاشتی و خۆشەویستی و پێکەوە ژیانى نێوان پێکھاتەکانی کوردستان کرا و جەخت لە برەودان بە پێکەوەژیانی ئایینی لە هەرێمى کوردستان کرایەوە، کە بۆتە مەڵبەند و نموونەى پێکەوە ژیانى ئاینى و نەتەوەیى لە ناوچەکەدا، لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر تەئکیدى لەوە کردەوە کە هەرێمى کوردستان لە نێویشدا هەولێرى پایتەخت هەمیشە بە لانەى پێکەوەژیان و لێبوردەیى و ئاشتەوایى بۆ هەموو پێکهاتەکان دەمێنێتەوە.

له‌ لاى خۆیه‌وه‌ میر حازم میر ته‌حسین بەگ، سوپاسى پارێزگارى هەولێرى كرد بۆ ئه‌م پێشوازییه‌ گه‌رمه‌ى كه‌ لێیان كرا و، باسى مێژووى پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ی له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد و، هیواى خواست كه‌ كوردستان هه‌ر له‌ پێشكه‌وتندا بێت.