هەولێر .. ڕێورەسمێکى تایبەت بە ناساندنى کتێبى "مەجمەعی فەتوای کوردی" سازکرا

هەولێر .. ڕێورەسمێکى تایبەت بە ناساندنى کتێبى

هەولێر ..
ڕێورەسمێکى تایبەت بە ناساندنى کتێبى "مەجمەعی فەتوای کوردی" سازکرا

ئەمڕۆ دووشەممە 2025.1.20، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.عبدالله مەلا وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایان و ژمارەیەکى دیکە لە یاسا ناس و زانایان و مامۆستایانى ئاینى، لە هۆڵى مەکتەبى تەنفیزى یەکێتی زانایان، بۆ یەکەم جار لەمێژووی کوردو زانایانی ئاینی ڕێو رەسمێکى تایبەت بە ناساندن و بڵاوکردنەوەى کتێبى "مەجمەعی فەتوای کوردی" کە سەرجەم (فەتواکانی ئەنجومەنی باڵای فەتوا یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان)ە سازکرا.

جێگەى باسە، "مەجمەعی فەتوای کوردی" پێکهاتووە لە دوو بەرگ بە قەبارەی 900 لاپەڕە و سەرجەم فەتواکانی ئەنجومەنی باڵای فەتوای لە ساڵانی 2010 تا 2024ى یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستانى لە خۆ گرتووە و لەلایەن پرۆفیسۆر دکتۆر حەسەن شێخ خالید موفتی و دکتۆر حەسەن محمد پشدەری و دکتۆر عبدالله ئەحمەد شێرکاوەیی)ەوە کۆکراوەتەوە و پێداچوونەوەی بۆ کراوە و بەچاپگەیەنراوە و یەکێکە لەو کار و بەرهەمە گرنگانەی یەکێتی زانایان کاری لەسەر کردووە.