پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە بەڕێوەبەرى لقى کەرکوکى کۆمپانیای دابەشکردنى بەرهەمە نەوتییەکان کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە بەڕێوەبەرى لقى کەرکوکى کۆمپانیای دابەشکردنى بەرهەمە نەوتییەکان کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە بەڕێوەبەرى لقى کەرکوکى کۆمپانیای دابەشکردنى بەرهەمە نەوتییەکان کرد

ئەمرۆ پێنحشەممە 2025.1.23، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازى لە ئەرکان عیسا محمود، بەڕێوەبەرى لقى کەرکوکى کۆمپانیایى دابەشکردنى بەرهەمە نەوتییەکان کرد.

لە دیدارەکەدا، تیشک خرایە سەر کار و چالاکیەکانى کۆمپانیای ناوبرا و جەخت لە بەهێزکردنى پەیوەندییەکان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانى پارێزگاى هەولێر کرایەوە و بۆ ئەو مەبەستەش پارێزگارى هەولێر هەموو پاڵپشتى و هاریکارییەکى خۆى دووپاتکردەوە.

پاشان ئاماژە بە هەوڵەکانى کۆمپانیای ناوبراو لە چارەسەرکردن و دابینکردنى نەوت بۆ ئاوارە و پەناهەندەى کەمپەکان کرا و لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر دەستخۆشى لە بەرێوەبەرى لقى کەرکوکى کۆمپانیاکە کرد و ئەو هەوڵەى کۆمپانیەکەیانى بەرز نرخاند.

لەلایەن خۆیەوە بەڕێوەبەرى لقى کەرکوکى کۆمپانیای دابەشکردنى بەرهەمە نەوتییەکان، زۆر سوپاسى پارێزگارى هەولێرى کرد بۆ ئەو دیدارى و دەرفەتە و جەختى لەوە کردەوە هەرچى لە توانیان دابێت بۆ بەهێزکردنى پەیوەندییەکان و خزمەتکردنى هاوڵاتییان درێغى لێناکات.