بەڕێز/ بنه‌ماڵه‌ی دکتۆر دەشتی دزەیی
بەڕێز/ بنه‌ماڵه‌ی دکتۆر دەشتی دزەیی
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیار شارەکەمان لە بواری پزیشکی دکتۆر (دەشتی دزەیی) مان پێگەیشت.
دکتۆر دەشتی یەکێک بوو لە پزیشکە بە تواناکانی شارەکەمان و خزمەتێکی زۆری لەو بوارەدا پێشکەش کردووە، بە داخەوە لە دەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە بۆ بوراری پزیشکی لە کوردستان و شاری هەولێر بەگشتیی.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی بەڕێزتان و كه‌س و كار و دۆست و هەڤاڵانی ده‌كه‌ین و خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین سەبر و ئارامی و دڵنەوایی هەموو لایەک بدات و گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا لله وانا الیە را‌جعون
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر