پەیامى پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان
پەیامى پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان
بەناوى خوداى مەزن و دلۆڤان
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی سکرتاریەت و گشت ئەندامانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەگشتیى و هەولێرى پایتەخت بەتایبەتى دەکەین.
بەمبۆنەیەوە، بەڕێز و پێزانیینەوە خەبات و تێکۆشانی یەکێتیی مامۆستایانی كوردستان و داکۆکیکردنیان لە ماف و داخوازییەکانیان و پێگەیاندنی رۆڵەکانی کوردستان و داکۆکیکردن لە دەسکەوتەکان و گەشەپێدانى پرۆسەی پەروەردە لە هەرێمى کوردستان بەرز دەنرخێنین.
"دووبارە ئەم یادە لەسەرجەم مامۆستایان پیرۆزبێت"
ئومێد خۆشناو
پارێزگارى هەولێر
2025.5.15