نوێنەرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، سەردانى یەکێتى مامۆستایانى کوردستانى کرد

نوێنەرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، سەردانى یەکێتى مامۆستایانى کوردستانى کرد

نوێنەرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، سەردانى یەکێتى مامۆستایانى کوردستانى کرد

ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.5.15، ئومێد خۆشناو، بە نوێنەرایەتى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەمەبەستى گەیاندنى پیرۆزبایی بە بۆنەى (63)ەمین ساڵیادى دامەزراندنیان، بە یاوەرى نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەندى هەولێر و کارزان عەبدولهادى، سەرۆکى شارەوانى و د.دلۆڤان محمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى هەولێر، سەردانى مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتى مامۆستایانى کوردستانى کرد.

پارێزگارى هەولێر، وێڕاى گەیاندنى سڵاو و رێز و پیرۆزبایی ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشکەوتنی زیاترى بۆ یەکێتى مامۆستایانى کوردستان خواست و خەبات و تێکۆشان و ڕۆڵ و ئەرکى مامۆستایانی لە داکۆکیکردن لە دەسکەوتەکان و خزمەتکردنى توێژى قوتابیان و کەرتى پەروەردە و خوێندن بەرزنرخاند.