ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر مەراسمێ واژووکردنی یادشتنامە بەرێوەچوو

ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر مەراسمێ واژووکردنی یادشتنامە بەرێوەچوو

ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر مەراسمێ واژووکردنی یادشتنامە بەرێوەچوو

سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 20.5.2025 بە ئامادەبوونی هێمن قادر پارێزگاری هه‌ولێر به‌وه‌كاله‌ت و دكتۆر عه‌لی ره‌شید سه‌رۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرو چەندین بەرپرسی حکومی لەسەرجەم سێكتەرەکان، له‌ مه‌راسیمێكدا واژوو لەسەر یادشتنامەی لێتیگەیشتنی نێوان (EPC ، زانکۆی پۆلیتەکنیكی هەولێر EPU و رێکخراوی سەنەد SANAD بۆ گەشەپیدانی ئابووری کرا، کە سوودی گەورەی بۆ پێشخستنی بواری لێکۆلێنەوە و توێژینەوەی زانستنی لەسەرجەم بوارەکان دەبێت.
ئەم یاداشته گرنگه ئامانجی دامەزراندنی هاوکارییەکی ستراتیژییه، کە جەخت دەکاتەوه لەسەر ئامانجەکانی گەشەپێدانی به‌ردەوام و پێشخستنی توێژینەوه و دەستپیشخەرییەکانی بنیاتنانی توانا ئەم هاوبەشییە کە لەلایەن باڵیوزخانەی سویسرا له عیراق پشتگێری دەکریت، جەخت لەسەر پابەندبوونی هاوبەش بۆ پیشخستنی پێشکەوتنی کۆمەلایەتی- ئابووری و ژینگەیی له هەرێمی کوردستان و عیراق بەگشتی دەکاتەوه.
له‌و مه‌راسیمه‌دا وتاری پارێزگای هەولێر لەلایەن هێمن قادر پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت و وتاری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرو چه‌ندین وتاری دیكه‌ خوێندرانه‌وه‌، دواتر یاداشتنامەی سێ قۆلی لەلایەن د. سامح المقدادی و د. ئیدریس هه رگی و د. علی رشید واژووكرا .