هەولێر ... ژمارەیەك ئەمیر و سەرۆك هۆز و كەسایەتیی هۆزەكانی پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق سەردانى قەڵاى هەولێریان کرد

هەولێر ... ژمارەیەك ئەمیر و سەرۆك هۆز و كەسایەتیی هۆزەكانی پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق سەردانى قەڵاى هەولێریان کرد

هەولێر ...
ژمارەیەك ئەمیر و سەرۆك هۆز و كەسایەتیی هۆزەكانی پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق سەردانى قەڵاى هەولێریان کرد

دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.5.25، ژمارەیەك ئەمیر و سەرۆك هۆز و كەسایەتیی هۆزەكانی پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق، کە میوانى سەرۆک بارزانى بوون، سەردانى قەڵاى هەولێریان کرد و لەلایەن ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر پێشوازیان لێکرا و چەند شوێنکی مێژوویی و کەلتووریان لە سەر قەڵا بەسەرکردەوە.

لە دیدارەکە، شاندی میوان ستاییشی سەقامگیری و پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستانیان كرد و خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانیکردنى هەولێری پایتەختی نیشاندا و کار و پڕۆژەکانی نۆژەنکردنەوە و پاراستنی شوێنەوارە دێرین و مێژووییەکانیان بەرز نرخاند، گرنگترینیان قەڵای هەولێر، کە شوێنەوارێکی جیهانییە.

لەلایەن خۆیەوە، پارێزگارى هەولێر بە گەرمی بەخێرهاتنی میوانانی كرد و ئومێدى خواست ئەوماوەیەى کە لە هەولێرى پایتەختن بە ئاسوودەى بەسەر ببەن.