هه‌ولێر ... پیرۆزبایی كردن له ده‌سته‌ی نوێ سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان
هه‌ولێر ...
پیرۆزبایی كردن له ده‌سته‌ی نوێ سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان
ئه‌مرۆ یەکشەممە 1.6.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، به‌یاوه‌ری هێمن قادر جێگری پارێزگار‌و، مام ئیكرهم یاریده‌ده‌ری پارێزگار‌و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی قه‌زای ناوهندو، مه‌ریوان حاكم هادی به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كان و عه‌مید خه‌سرۆ به‌رێوه‌به‌ری كاروباری ناوخۆی پارێزگا‌و و ناز جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری Ejccی هه‌ولێر، به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن له ستافی نوێ، سه‌ردانی باره‌گای سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستانیان كرد‌و له‌لایه‌ن سکرتێرو ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان به‌گه‌رمی پێشوازی كران.
پارێزگاری هه‌ولێر، به‌ناوی پارێزگای هه‌ولێره‌وه وێڕای پیرۆزبایی بۆ سەرکەوتنی کۆنگرەی یەکگرتن، جه‌ختی له‌سه‌ر رۆڵی كاریگه‌ری هه‌ردوو توێژی لاوان و قوتابیان كرده‌وه، به‌تایبه‌تی له پرسه هه‌ستیاره‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌و كایه نەتەوایەتی و نیشتمانپەروەریهكان و پاراستنی بەهاکانی كاری رێكخراوه‌یی ...
پارێزگاری هه‌ولێر، باسی له رووی ئه‌رێنی شێوازی بەڕێوەچووەنی کۆنگره‌ی یه‌كگرتن كرد‌و دەستخۆشی لە سەرپەرشتیارانی کۆنگرەكه كرد، پاڵپشتی و پشتگیری پارێزگای هه‌ولێریشی بۆ یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان دووپاتکردەوە.
شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، کۆنگرەی یەکگرتنەوەی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوان له‌رۆژی پێنجشەممە، 15-05-2025،دەستی پێ کرد و ده‌سته‌ی نوێ هەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردران .