پارێزگاری هەولێر، سەردانی نەخۆشخانەی ڕاپەرینی فێرکاری بۆ منداڵان کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی نەخۆشخانەی ڕاپەرینی فێرکاری بۆ منداڵان کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی نەخۆشخانەی ڕاپەرینی فێرکاری بۆ منداڵان کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2025.6.6، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوری د. دلۆڤان محمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر، بە مەبەسی جەژنە پیرۆزە و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئەرک و کارەکانی پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکە و پێشوازیکردن لە نەخۆش و هاوڵاتییان، سەردانی نەخۆشخانەی ڕاپەرینی فێرکاری بۆ منداڵان کرد.

پارێزگاری هەولێر، دوای ئەوەی یەکە یەکەی بەشەکانی نەخۆشخانەکەی بەسەرکردوە و بە دواداچوونی بۆ چۆنیەتی ڕێڕەوی چارەسەرییە پزیشکیەکان کرد، وێڕای جەژنە پیرۆزە و دابەشکردنی دیاری و جەژنانە بەسەر منداڵانی نەخۆشی نەخۆشخانەکە، گفتوگۆی لەگەڵ یاوەری نەخۆشەکان و هاوڵاتییان کرد سەبارەت بە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی و مامەڵە و شێوازی پێشوازیکردنی کارمەندانی نەخۆشەکە.

هەروەها ستایشی ماندووبوون و شەونخونی بەڕێوەبەر و سەرجەم پزیشک و کارمەندانی تەندروستیی و دەستە کارگێڕی نەخۆشخانەکەی کرد، بۆ ئەو کارانەی ئەنجامی دەدەن لە چارەسەرکردنی منداڵان، بەتایبەتی لە ڕۆژانی جەژن.