پارێزگاری هه‌ولێر ... هه‌ڵگرتنی نازی منداڵانی بێسه‌رپه‌رشت به ئه‌ركی له پێشینه‌ی خۆمان ده‌زانین
پارێزگاری هه‌ولێر ...
هه‌ڵگرتنی نازی منداڵانی بێسه‌رپه‌رشت به ئه‌ركی له پێشینه‌ی خۆمان ده‌زانین
ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه رێكه‌وتی 18.6.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، پێشوازی له ده‌سته‌یه‌ك له منداڵانی بێسه‌رپه‌رشت كرد، کە بە یاوەری یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر و ناز جەلال، به‌ڕێوه‌به‌ری EJCC ـی پارێزگای هه‌ولێر سەردانی دیوانی پارێزگایان کردبوو….
په‌یامی سه‌ره‌كی سه‌ردانی منداڵانی بێسه‌رپه‌رشت بۆ پارێزگای هه‌ولێر، وێرای پێشکەشکردنی دەستە گوڵی خۆشەویستی، گه‌یاندنی سوپاسگوزاری خۆیان بوو، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چەندین ساڵه پارێزگاری هه‌ولێر، له جه‌ژنه‌كانی ره‌مه‌زان و قوربان و بۆنە تایبه‌ته‌كاندا، به‌یانیان جه‌ژن له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ده‌كات و نانی جه‌ژنیان له‌گه‌ڵدا ده‌خوات و دیاری و جه‌ژنانه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كات .
له‌به‌رامبه‌ردا پارێزگاری هه‌ولێر، خۆشحاڵی زۆری به دیداری منداڵانی بێسه‌رپه‌رشت ده‌ربری و هه‌ڵگرتنی نازی ئه‌و منداڵانه‌ی به ئه‌ركی له پێشینه‌ی خۆیان زانی و جه‌ختی كرده‌وه، كه‌وا ئه‌م منداڵانه بوونه‌ته ھاوڕێی ئێمه و ئه‌وان به سه‌ردانیكردن و بینینی ئێمه چه‌ند خۆشحاڵ ده‌به‌ن، ئێمه‌ش ئه‌وه‌نده زیاتر دڵخۆش ده‌بین …
هەر لەو مەراسیمەدا، بروانامەی رێزلێنان بەخشرایە هەریەک لە زه‌یتو توفیق تاهیر، بەرێوەبەری چاودێری کۆمەلایەتی هەولێرو شیروان عەبدولرەحمان حوسێن بەرێوەبەری خانەی کوران و دیمەن محەمەد بایز، بەرێوەبەری مالی خەندە بۆ کچان...
پارێزگاری هەولێر، وێڕای بەرز نرخاندنی ئەرک و کارەکانیان، کە ڕۆڵێکی دیار و بەرچاویان هەبووە لە گرنگی دان بە منداڵان، هاوکات لە ڕاپەراندنى کاروبارى بەرێوەبەرایەتییەکان و خزمەتکردنى کوڕان و کچانى خانەى نەوجەوانان، پێشەنگ بوون، هەر بۆ ئەم مەبەستە بڕوانامەی ڕێزلێنانتان پێ دەبەخشین …