هەولێر ….. کۆتایی هێنان بە خولی راهێنانی (رووپێوی کردن بە فرۆکەی بێ فرۆکەوان لە پرۆژە ئەندازەییەکان)

هەولێر ….. کۆتایی هێنان بە خولی راهێنانی (رووپێوی کردن بە فرۆکەی بێ فرۆکەوان لە پرۆژە ئەندازەییەکان)

هەولێر …..
کۆتایی هێنان بە خولی راهێنانی (رووپێوی کردن بە فرۆکەی بێ فرۆکەوان لە پرۆژە ئەندازەییەکان)

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە 23.7.2025 لە ژێر چاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بە ئامادەبوونی و نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەندو هونەر نوری بەرێوەبەری گشتی ئاوەدانکردنەوە و رێبین عەلی بەرێوبەری گشتی وەزارەتی نەوت و جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان و بەرێوەبەری سەنتەری ETTC و بەرپرسی نووسینگەی رێکخستنی ئەندازیاران و بەرێوبەری دڵنیایی جۆری لە پارێزگای هەولێرو
ئەندازیار بۆتان طاهر خۆشناو له‌ پرۆژه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری و ژمارەیەک لە ئەندازیاران
لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، سوپاسى سەنتەری تەکنەلۆجیاو و ڕاهێانی ETTC کرد بۆ هاوکاریی و هەماهەنگییەکانى لەگەڵ بەرێوبه‌رایه‌تی دڵنیایی جۆری له‌ پارێزگاى هەولێر و پیرۆزبایی لە بەشداربووانى کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن
گوتیشى، هەموو ئەوکارانەى کە سەنتەرى تەکنەلۆجیا و ڕاهێنانی لەسەردەکات گرنگە بۆ پارێزگا، روپێوی درۆنیش یەکێکە لەوان …
لە کۆتایشدا لەلایەن پارێزگارى هەولێر و ئامادەبووان، بڕوانامەى بەشداربوون بەخشرا بە بەشداربووانى خولەکە.
جێگەى باسە، ئه‌م خوله‌ له‌لایه‌ن دکتۆر رۆژگار قەرەنی ئیسماعیل وانه‌كانی گوترانه‌وه‌ و ئامانج لە ئەنجامدانى، پەرەپیدانى بەتواناکانی ئەندازیارانە لە بوارەکانی خۆیان ....