سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025.7.29، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران به سه‌رۆكايه‌تيى ڕەزا ڕەحمانی، پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا سڵاو و ڕێزى تایبەتی بەڕێز مەسعود پزیشکیان سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە سەرۆکى هەرێمى کوردستان گه‌ياند و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، دووپات كرده‌وه.
هه‌روه‌ها ستايشى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى پارێزگاكه‌ى له‌گه‌ڵ پارێزگاى هه‌ولێر و ئه‌و ڕێككه‌وتنانه كرد كه بۆ پەرەپێدان به بارزگانى و ئاسانكاريى جووڵه‌ى ده‌روازه سنوورييه‌كان و هاتوچۆى زياره‌تكارانى ئايينى بۆ باشوورى عێراق له ڕێگه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌يه.
لاى خۆيه‌وه سەرۆکى هەرێمى کوردستان وێڕاى ناردنى سڵاو و ڕێز بۆ سەرۆککۆمارى ئیسلامى ئێران، جه‌ختى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه مێژوويييه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران‌دا ده‌ڕوانێت و خوازياره له هه‌موو بواره‌كاندا بره‌وى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شيان بده‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه پارێزگارى هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو، چه‌ندين بيرۆكه و پێشنيار بۆ چۆنيه‌تيى باشتركردنى جووڵه‌ى بازرگانى و هاتوچۆى ده‌روازه سنوورييه‌كان، خرانە ڕوو.