گوندى زەرواو.. بە گوژمەی نزیکەی ( 1 ملیار و 700 ملیۆن دینار ) دەست بەجێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکى خزمەتگوزرایى کراوە
گوندى زەرواو..
بە گوژمەی نزیکەی ( 1 ملیار و 700 ملیۆن دینار ) دەست بەجێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکى خزمەتگوزرایى کراوە
لە سەر فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە چوارچێوەى گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستى ئاوەدانى بۆ سەرجەم ناوچەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر، بە گوژمەی ( 1 ملیار و 693 ملیۆن و 321 هەزار دینار ) لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، لە گوندى زەرواوى دەڤەری زرارەتى، دەست بەجێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکى خزمەتگوزرایى کراوە، کە بریتین لە:-
- قیڕتاوکردنى شەقامى گوندى زەرواو.
- دروستکردنى پۆندى گوندى زەرواو.
- دروستكردنى تۆڕى ئاوى گوندى زەرواو.