لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناحیەی بێستانە كرایهوه
لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناحیەی بێستانە كرایهوه
ئهمرۆ دووشهممه ڕێکەوتی 4.8.2025 بهئامادهبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، هێمن قادر و مەسعود کارەش جێگرانی پارێزگارو قائیمقامی قوشتهپه و بنەسڵاوەو بەرێوەبەری رێگاوبانی هەولێرو دیدهوان خهلیل خالانی بهرێوهبهری ناحیهی بێستانه و بهرپرسانی حیزبی و حكومی، لە رێورەسمێکدا،لەسەر فەرمانی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بینایەی ناحیەی بێستانە کرایەوە…
پارێزگاری هەولێر، پیرۆزبایی لە دانیشتوانی ناحیەکە و بەرێوەبەرو ستافی ناحیەکە کرد،ئاماژەی بەوە کرد،کە دەڤەرەکەیان لانکەی کوردایەتی و شۆرشگێری بووە و بەڵێنی خزمەتگوزاری زیاتری پێدان و جەختی لەسەر گرنگی گەشتیاری ناوچەکە کردەوە…