پارێزگاری هەولێر، سەردانی هونەرمەند محەمەد عەزیزی کرد
پارێزگاری هەولێر، سەردانی هونەرمەند محەمەد عەزیزی کرد
ئەمڕۆ چوار شەممە 6.8.2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری دکتۆر دلۆڤان محەمەد بەرێوەبەری گشتی تەندورستی هەولێرو فەرهەنگ غەفور بەرێوەبەری گشتی هونەری هەولێر، بەمەبەستی هەواڵ پرسی، لە ماڵەکەی خۆی سەردانی محەمەد عەزیزی کرد، کە ماوەیەکە چارەسەری تەندورستی وەردەگرێ …
پارێزگاری هەولێر، لەدۆخی تەندروستی هونەرمەندی پرسیەوە و تاکیدی لەسەر چارەسەرە پزیشکیەکان کردەوە و هیوای ساغ و سەلامەتی بۆ خواست.ئامادەیی خۆیشی بۆ هەموو هاوکارییەکی نیشاندا …
لەلایەن خۆیەوە هونەرمەند محەمەد عەزیز سوپاسی پارێزگاری هەولێرو شاندی یاوەری کرد کە خەمخۆرانە هونەرمەندان بەسەر دەکاتەوەو لە رەوش و تەندورستیان دەپرسێتەوە …