دارەتوو ... بە گوژمەى ( 3 ملیار دینار ) بەردی بناغەی دروستکردنی بنکەیەکی تەندروستی لەگەڕەكی ژینی دارەتوو داندرا
دارەتوو ...
بە گوژمەى ( 3 ملیار دینار ) بەردی بناغەی دروستکردنی بنکەیەکی تەندروستی لەگەڕەكی ژینی دارەتوو داندرا
ئەمڕۆ دووشەممە 2025.11.10، لە ژێرچاودێری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و د.محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و ئاری نانەكەلی، بەرپرسی لقی16ی پارتی و سەرۆكی شارەوانی ناحییەكە و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی حزبی و حکومی ناوچەكە، لەڕێورەسمێكدا بە گوژمەى ( 3 ملیار دینار ) ، بەردی بناغەی پڕۆژەى دروستکردنی بنکەیەکی تەندروستی لە جۆری ( A ) لە گەڕەكی ژینی ناحییەی دارەتوو دانرا، کە لەسەر ئەرکی خێزخوازی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو" عەلی حەسەن سماقە "جێبەجێدەکرێت.
لەرێورەسمەكەدا، پارێزگاری هەولێر، لە وتارێكدا، دەستخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو عەلی حەسەن سماقە كە وەک خێرخوازێک ئەرکی دروستکردنی ئەم بنکە تەندروستیەیان گرتۆتە ئەستۆ و دەستخۆشى لە سەرجەم خێرخوازانى شاری هەولێر کرد، کە هاوتەریب لەگەڵ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، وەکو هەولێر و خەڵکى هەولێر هەمیشە پێشەنگ بوونە لە کارى خێرخوازى و مرۆیی دا و گوتی، بە شانازییەوە دەڵێین: "خەڵکی هەولێر خەڵکی میهرەبان و خەڵکی خێرخوازن، و ئەمەش هەرگیز پشتگوێ ناکرێت".
هەروەها دستخۆشی لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر و تیمی ئەندازەیی و کارمەندانی بەڕێوبەرییەتیەكە و ناحیەی دارەتوو و شاروانی ناحییەكە كرد، کە بە هاوکاری یەكتر ئەو پڕۆژە گرنگە لەو گەڕەكە كە شایستەی خزمەتكردنی زیاترە ئەنجامدەدەن، و ڕایگەیاند، ئەم بنکەی تەندروستییە، نیشانەیەکی دیکەیە لە كاری هاوبەشیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کەرتی تایبەتی، وەک بەشێک لە هەوڵی بەردەوام بۆ گەشەپێدانی خزمتگوزارییە تەندرووستیکان بۆ هاوڵاتیان.
هەروەها سوپاسی جەنابی سەرۆک وەزیران، ڕێزدار مەسرور بارزانی كرد، کە هەمووکات پشتیوانی و هاوکارێکی بەردەوامە لە پەرەپێدانی بواری تەندرستی، بە تایبەتی بەرزکردنەوەی کۆالیەتی كەرتی تەندرستی. لەوبارەیەشەوە گوتی، لە کابینەی نۆیەمەوە تا ئێستا، گەشەیەکی زۆر لە بواری تەندرستی بەرهەم هاتووە، بە دروستکردنی نەخۆشخانە نوێکان، نۆژەنكردنەوە و دروستكردنی و بنكەی تەندروستی لە پێناو، گەیاندنی خزمەتگوزاری باشتری تەندروستی بۆ هاوڵاتییان.