پارێزگاری هەولێر، بۆ پشتیوانیکردنی جەماوەری یانەی زاخۆ دەنگیدا
پارێزگاری هەولێر، بۆ پشتیوانیکردنی جەماوەری یانەی زاخۆ دەنگیدا
ئەمشەو یەکشەممە، 2025.11.16، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە ڕێگەی سیستەمی ئۆنلاین بەشداری لە ڕاپرسی باشترین پشتیوانیکردنی وەرزشی لە سەر ئاستی جیهاندا کرد و پشتیوانی و دەنگی خۆیدا بە جەماوەری یانەی زاخۆ.
هەروەها پارێزگاری هەولێر، داوا لە وەرزشوان و وەرزش دۆستانی سنووری پارێزگای هەولێر، بەتایبەتی هاندەرانی یانەی وەرزشی هەولێر دەکات، بۆ پشتیوانی و پشتگیری یانەی زاخۆ چی لە توانادایە هاوکاربن.