لە هەولێر .... کۆنفڕانسی بەرگری دژە میکرۆب بەڕێوەچوو

لە هەولێر .... کۆنفڕانسی بەرگری دژە میکرۆب بەڕێوەچوو

لە هەولێر ....
کۆنفڕانسی بەرگری دژە میکرۆب بەڕێوەچوو

ئەمرۆ سیشەممە 2025.11.25، بە ئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و چیا هەرکی و چنار سەعد، یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە هەولێر و فەلاح حەسەن، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر و نوێنەر و کونسڵی وڵاتان و ژمارەیەکی دیکەی بەرچاوو لە پزیشكان و کارمەندانی تەندروستی و نەخۆشخانەكان، لەلایەن وەزراەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی بەرگری دژە میکرۆب، لەژێر ناونیشانی " باپێکەوە ڕووبەڕووی بەرگری دژە میکرۆبەکان ببنیەوە " کۆنفڕانسی بەرگری دژە میکرۆب بەڕێوەچوو و تێیدا باس لە گرینگی هۆشیاری بەرەنگاربوونەوەی بەرگری دژە میکرۆب و گرنگی پاکتاوکردنی نەخۆشخانە لە بڵاوبوونەوەی میکرۆب و نەخۆشی کرا .

لەلایەن خۆیەوە، پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ڕێكخەرانی كونفرانسەكە كرد، ئومێدشی خواست ئەو بابەت و پرسانەی لەو كۆنفرانسە پێشكەش دەكرێت ببێتە سەرچاوەیەكی زانستی گرنگ لە پێناو پاراستنی تەندروستی گشتیی، كە یەكێكە لەكارە لەپێشینیە و پڕبایەخەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.