لە هەولێر .. چوارەم پێشانگەی کتێب و فێستیڤاڵی ئاشتی کرایەوە

لە هەولێر .. چوارەم پێشانگەی کتێب و فێستیڤاڵی ئاشتی کرایەوە

لە هەولێر ..
چوارەم پێشانگەی کتێب و فێستیڤاڵی ئاشتی کرایەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.11.27، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ، ئاریان صلاح الدین، بریکاری وەزارەتی ڕشنبیری، فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و ژمارەیەکی تر لە ڕۆشنبیران و هەوادارانی کتێب، چوارەم پێشانگەی کتێب و فێستیڤاڵی ئاشتی کە ( 9 ) رۆژ بەردەوام دەبێت بە بەشداری ( 20 ) دەزگا و ناوەندەکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی هەولێر و سلێمانی لە هۆڵی میدیا کرایەوە. كە لەلایەن ناوەندی رۆشنبیریی ئاشتی بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە ڕێكخراوە.

لە پێشانگاکەدا، جگە لە نمایشی سەدان کتێب و بڵاوکراوە، زنجیرەیەک کۆڕ و سیمیناریش بۆ نووسەران و توێژەران رێکدەخرێت.

دوای کردنەوەی پێشانگاکە و بەسەرکردنەوەی بەشەکانی، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ڕێکەخەرانی ئێشانگاکە كرد و، هیوای سەرکەوتنی بۆ بەشداربووانی خواست. هەروەها كردنەوەی ئەم پیشانگایە بۆ خوێنەران و ئارەزوومەندانی كتێب بە پێویست زانی لە پێناو گرنگیدانی زیاتر بە كتێب و بواری رۆشنبیری و فەرهەنگی و دەوڵەمەندكردنی پاشخانی رۆشنبیری لە هەولێری پیاتەخت.