بە ئامادەبوونى پارێزگاری هەولێر، پەیمانگاى هونەرە جوانەکان یادى (33) ساڵەى دامەزراندنی خۆى کردەوە
بە ئامادەبوونى پارێزگاری هەولێر، پەیمانگاى هونەرە جوانەکان یادى (33) ساڵەى دامەزراندنی خۆى کردەوە
ئەمرۆ پێنجشەممە 2025.11.27، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی2ی پارتی و ئاریان صلاح الدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و بەڕێوەبەر و مامۆستایان و قوتابیانى پەیمانگا و ژمارەیەکى دیکە لە هونەرمەند و هونەردۆستان، پەیمانگاى هونەرە جوانەکانى هەولێر بە کۆمەڵێک چالاکى هونەرى و پێشکەشکردنی ڕێزلێنان بە ژمارەیەک مامۆستای پەیمانگاکە، یادى (33) ساڵەى دامەزراندنی خۆى بەرز ڕاگرت.
پارێزگارى هەولێر، وێراى پیرۆزبایی لە بەرێوەبەر و مامۆستایان و قوتابیانى پەیمانگاكە، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن و تەئکیدى لەسەر هەموو پاڵپشتى و هاوکاریەکى پارێزگاى هەولێر کردەوە بۆ پەیمانگاكە.
جێگەی باسە، لە ساڵی 1992 چەند مامۆستایەکی هونەرەکانی شانۆ، شێوەکاری و موزیکی شاری هەولێر، پەیمانگەی هونەرەجوانەکانیان لە هەولێر دامەزراند و ئێستا تەمەنی پەیمانگاکە 33 ساڵی تێپەڕاندووە و هەموو ساڵیك بەبۆنەی یادی دامەزراندنیەوە فێستیڤاڵی خۆی بەڕێوەدەبات.