هه‌ولێر ... دووه‌مین فیستیڤاڵی رۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تاییبەتەکان به‌رێوه‌چوو
هه‌ولێر ...
دووه‌مین فیستیڤاڵی رۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تاییبەتەکان به‌رێوه‌چوو
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتی 2.12.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی جێگری بەرێوبەری گشتی لاوان و بەرێوبەری وەرزشی لاوانی هەولێرو ژمارەیەک لە چین و توێژەکان، به‌شداری له دووه‌مین فیستیڤاڵی تایبەت بە بۆنەی رۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تاییبەتەکان کرد...
پارێزگای هەولێر، وێرای ده‌ستخۆشی له رێكخه‌رانی ئه‌و فیستیڤاڵه، ساڵڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەتەکانی پیرۆز كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه خاوەن پێداویستی تاییبەتەکان جێگه‌ی ته‌قدیرن و گرنگی پێدانیان ئه‌رك و مافه ، هاوكات پشتگیری پارێزگای هەولێری بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت دووپاتکردەوە و ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌وا حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە خزمەتگەیاندن بە کۆمەڵگا بەگشتی و خاوەن پێداویستی تایبەتەکان، لە هەوڵی جیدی دایە …
شایه‌نی باسه رۆژی سێی كانوونی یەكەمی هەموو ساڵێك، لەسەرتاسەری جیهان بە ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەت ناسراوە و بە ئەنجامدانی چالاكی جۆراوجۆر یادەكە بەرز ڕادەگیرێت.