له هه‌ولێر .. ڕۆژی نیشتمانیی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڕێوه‌چوو
له هه‌ولێر ..
ڕۆژی نیشتمانیی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڕێوه‌چوو
دوای نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2026.2.9، بە ئامادەبوونى فازڵ میرانى، بەرپرسى دەستەى کارگێڕى مەکتەبی سیاسیی پارتی و هوشیار زێباری و زاگرۆس فەتاح، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی و فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم و پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم و ژمارەیەکى دیکە لە وەزیر و ڕاوێژكاری سەرۆكی هەرێم و نوێنەرانى حزب و لایەنە سیاسیە کوردستانییەکان و كونسڵ و نێردە و دبلۆماتکارانی وڵاتان، ڕێوڕه‌سمی یادی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر بەڕێوەچوو، كه له‌لایه‌ن كونسوڵخانه‌ی گشتیى ئەو وڵاتە له هه‌ولێر ڕێكخرابوو.
لە ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، وێڕاى پیرۆزبایی، جەخت لە بره‌ودانى زیاترى په‌یوه‌ندییەکانی نێوان هەرێمى کوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران و پێشخستنی زیاترى بواركانی هاریكاری و هاوبه‌شیی نێوان هه‌ردوولا كرایەوە.