هەولێر …. ئاهەنگی دەرچوونی خولی شازدەهەمی قوتابیانی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی
هەولێر ….
ئاهەنگی دەرچوونی خولی شازدەهەمی قوتابیانی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 14.10.2026 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەشداریی لە ئاهەنگی دەرچوونی خولی شازدەهەمی قوتابیانی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی کرد.
مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی د. ئاراس خۆشناو بەرپرسی رێکخراوە پیشەییەکانی ( پ د ك ) و سەرۆکی زانکۆ، مامۆستایان، کادیرانی ئەکادیمی، قوتابیانی دەرچوو و کەسوکار و خانەوادەکانیان، لە کەشێکی پڕ لە شانازی بەڕێوەچوو.
لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی کردن لە قوتابیانی دەرچوو و خانەوادەکانیان، دەستخۆشی لە سەرۆکایەتی و مامۆستایانی زانکۆ کرد، بەهۆی هەوڵ و ماندووبوونیان لە بواری پەروەردە و پێگەیاندنی نەوەیەکی خوێندەوار و شارەزا، هەروەها هیوای سەرکەوتن و داهاتوویەکی گەشی بۆ دەرچووان خواست.
لەو مەراسیمەدا گرنگی ڕۆڵی زانکۆ و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵای لە پێگەیاندنی تواناکانی گەنجان و خزمەتکردن بە پێشکەوتنی کۆمەڵگا بەرز نرخێندرا.