لە هەولێر .... دیدارێك لە ژێرناونیشانی "تۆڕسازی نێوان خاوەن پڕۆژەکان" بەڕێوەچوو

لە هەولێر .... دیدارێك لە ژێرناونیشانی

لە هەولێر ....
دیدارێك لە ژێرناونیشانی "تۆڕسازی نێوان خاوەن پڕۆژەکان" بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ دووشەممە 2026.10.26، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر وفەلاح حەسەن، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان و ژمارەیەکی دیکەی لە نوێنەرانی ڕێکخراوەکان، دیدارێك لە ژێرناونیشانی "تۆڕسازی نێوان خاوەن پڕۆژەکان" بەڕێوەچوو، كە لەلایەن ڕێکخراوی تواناسازی ئافرەتان (WEO) و بە هاوبەشی لەگەڵ ئەنجومەنی پەنابەرانی دانیمارک (DRC) و کۆمەڵەی ئەڵمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی برسیەتی (Welthungerhilfe) ڕێکخرابوو.

كە تێیدا چەند پانێڵێك لەوبارەیەوە پێشكەش كرا و بەشداربووان باسیان لە پڕۆژەکان و ڕێگاکانی پەرەپێدانی بازاڕی پڕۆژەی ئاسۆییە دەستەبەرکارەكان بۆ بەشداریی ئابووری و کۆمەڵایەتی پەنابەران، ئاوارەکان و کۆمەڵگە خانەخوێیەکان لە عێراقدا كرد.

پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە ڕێکخەران و ڕێکخراوە هاوبەشەکان، هیوای سەرکەوتنی بۆ خاوەن پڕۆژە بەشداربووەکان خواست.

جیگەی باسە، ئامانجی سەرەکی ئەم دیدارە، ڕەخساندنی پانتاییەکی گونجاو بوو بۆ گۆڕینەوەی بیرۆکە، دروستکردنی پردی پەیوەندی و هاوکاریی بازرگانی لە نێوان خاوەن پڕۆژە بچووک و مامناوەندەکان، بەتایبەت ئەو پڕۆژانەی لەلایەن ئافرەتان و گەنجانی داهێنەرەوە بەڕێوەدەبرێن.