تەواوبوونی ئۆڤەرپاسی پیشەسازیی لەسەر ڕێگای ستراتیژیی کۆڕێ - شەقڵاوە ...
تەواوبوونی ئۆڤەرپاسی پیشەسازیی لەسەر ڕێگای ستراتیژیی کۆڕێ - شەقڵاوە ...
لە چوارچێوەی پڕۆژە ستراتیژییەکانی ژێرخانی ڕێگاوبان لە هەرێمی کوردستان، کارەکانی جێبەجێکردن و قیڕتاوکردنی ئۆڤەرپاسی یەکتربڕی ناوچەی پیشەسازی شەقڵاوە لەسەر ڕێگای (کۆڕێ - شەقڵاوە - قەندیل) بە سەرکەوتوویی تەواو بوو و کەوتە خزمەت هاووڵاتییان و شۆفێرانەوە.
ئەم پڕۆژە نیشتمانییە گرنگە بە فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بە چاودێری ڕاستەوخۆی پارێزگای هەولێر جێبەجێ کراوە.
ئەم پڕۆژەیە لەلایەن هێزی کاری خۆماڵی و ئەندازیارانی ناوخۆیی و بە بەرزترین کوالێتی و ستانداردی جیهانی جێبەجێ کراوە.
تەواوبوونی ئەم ئۆڤەرپاسە لە ناوچەی پیشەسازی، بەشێکی سەرەکییە لە پڕۆژە گەورەکەی ڕێگای دووسایدی کۆڕێ - شەقڵاوە کە بە درێژیی 10 کیلۆمەتر کارکردن تێیدا گەیشتووەتە قۆناغەکانی کۆتایی.