پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بۆنەی یازدەیەمین ساڵیادی دەستپێکردنی پەخشی کەناڵی کوردستان24
پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بۆنەی یازدەیەمین ساڵیادی دەستپێکردنی پەخشی کەناڵی کوردستان24
بەڕێزان: بەڕێوەبەری گشتیی، ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی، و سەرجەم ڕۆژنامەنووس و کارمەندانی کەناڵی کوردستان24
بۆنەی یازدەیەمین ساڵیادی دەستپێکردنی پەخشی کەناڵەکەتان، پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و هیوای بەردەوامی و گەشەسەندنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
کوردستان24 وەک دامەزراوەیەکی میدیایی خاوەن پرەنسیپ، لە ماوەی تەمەنی کارکردنیدا توانیویەتی بە بەرزترین ئاستی پیشەیی، ڕاستگۆیی و بەرپرسیاریەتییەوە پەیامی ڕاستەقینەی گەلی کوردستان بگەیەنێت.
ئەم کەناڵە هەمیشە وەک سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوی هەواڵ و زانیاری ماوەتەوە و لە گواستنەوەی ڕووداوەکاندا، هاوسەنگی و پاراستنی بەها نیشتمانییەکانی کردووەتە پێوەر.
دەستی ماندووبوونی یەک بە یەکتان دەگوشم و هیوادارین ئەم ساڵیادە ببێتە هاندەرێکی نوێ بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنی گەورەتر لە کایەی ڕاگەیاندنی کوردیدا.
دووبارە پیرۆزبێت
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦