بەڕێزان/ بنەماڵەی ڕۆژنامەنووسی دیار و سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان ( فەرهاد محەمەد )
بەڕێزان/ بنەماڵەی ڕۆژنامەنووسی دیار و سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان ( فەرهاد محەمەد )
بە داخەوە، هەواڵی کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووسی دیار و سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان، خوالێخۆشبوو ( فەرهاد محەمەد )ـمان پێگەیشت.
خوالێخۆشبوو ڕۆڵێکی بەرچاو و دڵسۆزانەی هەبوو لە خزمەتکردن و پێشخستنی بواری ڕۆژنامەگەریی کوردیدا، لەدەستدانیشی خەسارەتێکی گەورەیە.
بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان و هاوڕێ و هەڤاڵان و تەواوی هاوکاران و ستافی گۆڤاری گوڵان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبووری و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
إنا لله وإنا إليه راجعون
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر